ئیشۆعیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، وتی: “ئایا تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خۆت ده‌ڵێیت”. كاتێ كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “گوێت لێ نییه چه‌ند گه‌واهیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، فه‌رمانڕه‌واش زۆر سه‌رسام بوو. له جه‌ژندا فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه نه‌ریت، گیراوێک بۆ خه‌ڵكه‌كه ئازاد بكات، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت. له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگیان هه‌بوو، ناوی به‌ڕئه‌ببا بوو. جا كاتێ كۆببوونه‌وه، پیڵاتوس پێی وتن: “كێتان ده‌وێ بۆتانی به‌ربده‌م؟ به‌ڕئه‌ببا یان ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” چونكه زانی له به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو. كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”. به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن. فه‌رمانڕه‌وا وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “له‌م دووانه كامه‌تان ده‌وێ بۆتان ئازاد بكه‌م؟” وتیان: “به‌ڕئه‌ببا!”. پیڵاتوس پێی وتن: “ئه‌ی چی له ئیشۆع بكه‌م، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” هه‌موو وتیان: “با له‌خاچ بدرێت!” ئه‌ویش وتی: “بۆ؟ چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟” به‌ڵام زیاتر هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “با له‌خاچ بدرێت!” پیڵاتوس بینی سوودی نییه و خه‌ریكه ئاژاوه ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێ‌تاوانم له خوێنی ئه‌م بێتاوانه! له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه!” گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه: “با خوێنی له ئه‌ستۆی ئێمه و منداڵمان بێت” ئه‌وسا به‌ڕئه‌ببای بۆ ئازاد كردن، به‌ڵام ئیشۆعی دایه به‌ر قامچی و ڕاده‌ستی كرد بۆ له‌خاچدان. سه‌ربازه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا ئیشۆعیان بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا برد و ته‌واوی تیپه‌كه‌یان لێ كۆكرده‌وه. ڕووتیان كرده‌وه و عه‌بایه‌كی سووریا‌ن له‌به‌ركرد. هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان هۆنییه‌وه و له سه‌ریان كرد، قامیشێكیان دایه ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان دادا و گاڵته‌یان پێ كرد و ده‌یانووت: “سڵاو ئه‌ی پاشای جوو!” تفیان لێ‌كرد، قامیشه‌كه‌یان برد و به‌سه‌ریاندا كێشا. دوای ئه‌وه‌ی گاڵته‌یان پێكرد، عه‌بایه‌كه‌یان له‌به‌ر داكه‌ند و كراسه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه، بۆ له‌خاچدانیان برد.
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 11:27-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان