كاتێ ئیشۆع گه‌ڕایه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه پێشوازییان لێ‌كرد، چونكه هه‌موو چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. پیاوێک ناوی یایرۆس بوو پێشه‌وای كه‌نیشت بوو، هات و له‌به‌رپێی ئیشۆعدا كه‌وت، له‌به‌ری پاڕایه‌وه تاكو بچێته ماڵه‌كه‌ی، چونكه تاقه كچه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی دوازده ساڵان بوو له سه‌ره‌مه‌رگدابوو. كاتێ ئیشۆع ده‌ڕۆیشت خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد. ژنێک دوازده ساڵ خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو، هه‌موو ماڵه‌كه‌ی له پزیشک دابوو، كه‌سیش نه‌یتوانی چاكی بكاته‌وه. جا له دواوه هات و ده‌ستی له چمكی كراسه‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی وه‌ستا. ئیشۆع فه‌رمووی: “كێ بوو ده‌ستی لێدام؟” كه هه‌موو نكۆڵییان كرد، په‌تڕۆس و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون وتیان: “ڕابی كۆمه‌ڵانه‌كه له ده‌وروپشتتن و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن، تۆ ده‌پرسیت كێ بوو ده‌ستی لێدام؟”. ئیشۆع فه‌رمووی: “یه‌كێک ده‌ستی لێدام، چونكه ده‌زانم هێزێک لێم ده‌رچوو”. ژنه‌كه بینی ناشاردرێته‌وه، به له‌رزه‌وه هات و كه‌وته به‌رپێی، له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه بۆچی ده‌ستی لێداوه و چۆن یه‌كسه‌ر چاكبووه‌ته‌وه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “متمانه‌ت هه‌بێ كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه، به ئاشتی بڕۆ”. هێشتا ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، یه‌كێک له ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه هات و وتی: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ڕابی ماندوو مه‌كه”. ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست و وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “مه‌ترسه! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت، چاكده‌بێته‌وه”. كاتێ گه‌یشته ماڵه‌كه، نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێته ژووره‌وه، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن و یاقوو و دایک و باوكی كچه‌كه نه‌بێت. هه‌موو ده‌گریان و شیوه‌نیان بۆ ده‌گێڕا، ئه‌ویش فه‌رمووی: “مه‌گریێن. نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”. جا پێی پێكه‌نین، چونكه ده‌یانزانی مردووه.
لۆقا 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 40:8-53
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان