فه‌رمووی: “وریابن! هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. چونكه زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: “من ئه‌وم! و كاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه! دوایان مه‌كه‌ون. كاتێ جه‌نگ و ئاژاوه ده‌بیستن مه‌تۆقن، چونكه ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئه‌م شتانه ببێت، به‌ڵام پایان خێرا نایه‌ت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی. له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ی مه‌زن و برسیێتی و ده‌رد ده‌بێت، ترس و نیشانه‌ی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌بێت. پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ست به‌سه‌رتاندا ده‌گرن و قاوتان ده‌ده‌ن، ڕاده‌ستی كه‌نیشت و زیندانیه‌كان ده‌كرێن، له پێناوی ناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م پاشا و فه‌رمانڕه‌واكان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌واهیه‌ک بۆتان. بۆیه له دڵی خۆتان دایبنێن كه پێشوه‌خت خۆتان ئاماده نه‌كه‌ن بۆ به‌رگریكردن، چونكه من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه. دایک و باوک و برا، خزم و هاوڕێیانیش به گرتنتان ده‌ده‌ن و لێتان ده‌كوژن. له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام موویه‌كی سه‌رتان نافه‌وتێت. به خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه. كاتێ ده‌بینن به سوپا ده‌وری یروشلایم دراوه، ئه‌وسا بزانن ڕووخانی نزیک بۆته‌وه. ئه‌و كاته با ئه‌وانه‌ی له ئیهوود دان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان و ئه‌وانه‌ی له‌نێویدان ده‌ربچن، ئه‌وانه‌ی له دێیه‌كاندان نه‌یه‌نه نێوی، چونكه ئه‌مانه ڕۆژانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، تاكو هه‌رچی نووسراوه بێته دی. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵ دووگیان و شیرده‌ران! چونكه ناخۆشییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر زه‌ویدا دێت و تووڕه‌ییش به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له. به زه‌بری شمشێر ده‌كه‌ون و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕاپێچ ده‌كرێن، یروشلایم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه پێشێل ده‌كرێت، تاكو كاته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
لۆقا 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 8:21-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان