دوای ئه‌مه ئیشۆع به گلیلا‌دا ده‌گه‌ڕا و نه‌یده‌ویست له ئیهوود بگه‌ڕێ، چونكه جووی ئه‌وێ هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن. جه‌ژنی كهپرهشینهی جوو نزیک بوو، براكانی پێیان وت: “ئێره به‌جێبهێڵه و بڕۆ ئیهوود، تاكو قوتابییه‌كانی خۆشت كاره‌كانت ببینن كه تۆ ده‌یكه‌یت. چونكه كه‌س به شاراوه شتێک ناكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئاشكرا بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه ده‌كه‌یت، خۆت پیشانی جیهان بده”. چونكه براكانیشی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “جارێ كاتم نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌رده‌م كاتی ئێوه گونجاوه. جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه، به‌ڵام ڕقی له من ده‌بێته‌وه، چونكه گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه كرده‌وه‌كانی خراپه. ئێوه بڕۆنه ئه‌م جه‌ژنه، من هێشتا نایه‌مه ئه‌م جه‌ژنه. چونكه هێشتا كاتم ته‌واو نه‌بووه”. ئه‌مانه‌ی فه‌رموو و له گلیلا مایه‌وه. به‌ڵام كه براكانی بۆ جه‌ژنه‌كه چوون، ئه‌ویش ڕۆیشت بۆ جه‌ژنه‌كه، به‌ڵام نه‌ک به ئاشكرا، به‌ڵكو وه‌ک به نهێنی. جوو له جه‌ژنه‌كه‌دا به دوایدا ده‌گه‌ڕان و ده‌یانووت: “ئه‌و له‌كوێیه؟” له‌نێو كۆمه‌ڵانه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆری له‌سه‌ر بوو، هه‌ندێكیان ده‌یانووت: “ئه‌و چاكه”. هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانووت: “نه‌خێر، به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات”. به‌ڵام كه‌س له ترسی جووه‌كان به ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد. كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن بوو، ئیشۆع چووه په‌رستگا و ئامۆژگاریی ده‌كرد. جووه‌كان سه‌رسام بوون و پرسییان: “ئه‌مه كه فێرنه‌كراوه چۆن له سیپاره‌كان ده‌زانێت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “فێركردنم هی خۆم نییه، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی. ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت به خواستی ئه‌و بكات، له فێركردن ده‌زانێت، ئاخۆ هی خودایه یان له خۆمه‌وه ده‌دوێم. ئه‌وه‌ی له خۆیه‌وه بدوێت، داوای شكۆی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆی ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وه ڕاستگۆیه و فێڵی تێدا نییه. ئایا مووشێ ته‌وراتی نه‌داونه‌تێ؟ كه‌سیش له ئێوه كار به ته‌ورات ناكات. بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟” كۆمه‌ڵه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: “شه‌یتانت تێدایه! كێ هه‌وڵی كوشتنت ده‌دات؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “كارێكم كرد و هه‌موو سه‌رسام بوون. بۆیه مووشێ خروسه بڕانی دایه ئێوه، ئه‌مه له مووشێوه نه‌بوو به‌ڵكو له باوكانه‌وه بوو له شه‌ممه‌ش مرۆڤ خروسه بڕان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له شه‌ممه‌دا خروسه‌ی ببڕدرێت تاكو ته‌وراتی مووشێ نه‌شكێت، باشه له من تووڕه ده‌بن كه له شه‌ممه سه‌راپای مرۆڤێكم چاككرده‌وه؟ به ڕواڵه‌ت حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن”.
یوخه‌ننه‌ن 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 1:7-24
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان