هه‌ندێک له قوتابییه‌كانی به یه‌كتریان وت: “ئه‌مه چییه كه پێمان ده‌فه‌رمووێ: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه بۆ لای باوک ده‌ڕۆم؟” وتیان: “ئه‌م كه‌مه‌یه چییه كه باسی ده‌كات؟ نازانین چی ده‌فه‌رمووێ!” ئیشۆع زانی كه ده‌یانه‌وێ پرسی لێ بكه‌ن، ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌به‌ر ئه‌مه پرس له یه‌كتری ده‌كه‌ن كه وتم: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن؟ ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه ده‌گریێن و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ. ئێوه خه‌مبار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مباریتان ده‌بێته شادی. كاتێ ژن منداڵی ده‌بێت خه‌می هه‌یه، چونكه كاتی هاتووه. به‌ڵام كه منداڵه‌كه‌ی بوو، له خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێک له جیهان له‌دایكبوو توندیی ژانه‌كانی له‌بیر ده‌كات. ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت. له‌و ڕۆژه‌دا پرسی هیچم لێ ناكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به ناوی منه‌وه هه‌رچییه‌ک له باوک داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ. تا ئێستا به ناوی منه‌وه هیچتان داوا نه‌كردووه. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت. به په‌ند قسه‌م بۆ كردن، به‌ڵام كاتێ دێت ئیتر به په‌ند بۆتان نادوێم، به‌ڵكو به ئاشكرا باسی باوكتان بۆ ده‌كه‌م. له‌و ڕۆژه‌دا به ناوی منه‌وه داوا ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم له‌لای باوک بۆتان داوا ده‌كه‌م. چونكه باوک خۆی خۆشیده‌وێن، چونكه منتان خۆشویستووه و باوه‌ڕتان هێنا كه له خوداوه ده‌رچووم. له باوكه‌وه ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”. قوتابییه‌كانی وتیان: “ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشكرا قسه ده‌فه‌رموویت و به هیچ په‌ندێک قسه نافه‌رموویت. ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێک ده‌زانیت و پێویست ناكات كه‌س پرست لێ بكات. بۆیه باوه‌ڕمان هه‌یه كه له خوداوه ده‌رچووی”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه، كه په‌رته‌وازه ده‌بن، هه‌ریه‌كه بۆ ماڵی خۆی و به ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه باوک له‌گه‌ڵمدایه. ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له مندا هه‌بێت. له جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.
یوخه‌ننه‌ن 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 17:16-33
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان