ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تنامه هه‌بێ، پێویسته مردنی وه‌سیه‌تكار بسه‌لمێندرێ، چونكه وه‌سیه‌تنامه له‌گه‌ڵ مردن ده‌كه‌وێته كار، هیچ هێزیشی نییه كه وه‌سیه‌تكار زیندوو بێ. بۆیه په‌یمانه‌كه‌ی یه‌كه‌میش بێ خوێن جێبه‌جێ نه‌كرا. چونكه مووشێ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی به‌گوێره‌ی ته‌ورات به هه‌موو گه‌لی ڕاگه‌یاند، خوێنی گوێره‌كه و بزنی هێنا له‌گه‌ڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، به‌سه‌ر ته‌ورات و هه‌موو گه‌لدا پرژاندی. وتی: “ئه‌مه خوێنی ئه‌و په‌یمانه‌یه كه خودا فه‌رمانی پێ كردن”. هه‌روه‌ها خوێنه‌كه‌ی پرژانده سه‌ر نشینگه‌كه و هه‌موو هیرباره‌كانی ڕاژه كردن. به‌گوێره‌ی ته‌ورات نزیكه‌ی هه‌موو شتێک به خوێن پێگه‌رد ده‌بێته‌وه، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت!
عیبڕانییه‌كان 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 16:9-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان