لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 7:8-13

عیبڕانییه‌كان 7:8-13 PNTZS

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه‌، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا. چونكه‌ به‌گله‌ییه‌وه‌ پێیان ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیل و ماڵی ئيهوودا ده‌به‌ستم. نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له‌ خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه‌ له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. وه‌ک ئه‌م په‌یمانه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه‌ نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من. كه‌سیش هاوڕێیه‌كه‌ی خۆی یان براكه‌ی خۆی فێرناكات و بڵێت، په‌روه‌ردگار بناسه‌. چونكه‌ هه‌موویان ده‌مناسن، له‌ بچووكیانه‌وه‌ تا گه‌وره‌یان. چونكه‌ له‌ تاوانه‌كه‌یان خۆش ده‌بم و چیتر ناوی گوناهه‌كانیان ناهێنم”. كاتێ ده‌فه‌رمووێ: “نوێ” یه‌كه‌م كۆن ده‌كات. شتێكیش كه‌ كۆن بوو و پیر بوو، ئه‌وا له‌ فه‌وتان نزیكه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان