عیبڕانییهكان 11
11
1 باوه‌ڕ دڵنیاییه به‌وه‌ی هیوامان پێیه‌تی، بێگومانییه له‌وه‌ی نایبینین. 2 چونكه به‌مه پێشینان په‌سه‌ند كراون. 3 به باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین كه گه‌ردوون به وشه‌ی خودا ئافریده كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نه‌هاتۆته‌كایه‌وه. 4 به باوه‌ڕ هاویل قوربانییه‌كی باشتری له‌وه‌ی قائین پێشكه‌شی خودا كرد. به باوه‌ڕ گه‌واهیی بۆ درا كه خوداناسه كاتێ خودا گه‌واهیی بۆ خۆی و قوربانییه‌كه‌ی دا. هه‌رچه‌نده مرد، هه‌روا به باوه‌ڕ ده‌دوێت! 5 به باوه‌ڕ ئه‌خنوخ بردرا تاكو مه‌رگ نه‌بینێ، ئیتر نه‌دۆزرایه‌وه، چونكه خودا بردییه‌وه. پێش بردنیشی گه‌واهیی وه‌رگرت كه خودای ڕازی كردووه. 6 بێ باوه‌ڕ مه‌حاڵه ڕازی بكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی له‌و نزیک بێته‌وه، ده‌بێ باوه‌ڕی به بوونی ئه‌و هه‌بێت و پاداشتی ئه‌وانه‌ش ده‌داته‌وه كه داوای ده‌كه‌ن. 7 به باوه‌ڕ نووخ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێشتا نابینرێت ئاگادار كرایه‌وه، ترسا، كه‌شتییه‌كی بنیاد نا بۆ ڕزگاریی ماڵه‌كه‌ی. به باوه‌ڕ جیهانی حوكم دا و بوو به میراتگری بێتاوانی كه به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه. 8 به باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت. 9 به باوه‌ڕ وه‌ک بێگانه له خاكی به‌ڵێنپێدراو نامۆ بوو، له ڕه‌شماڵدا ژیا، وه‌ک ئسخه‌ق و یاقوو كه له‌گه‌ڵیدا له میراتی هه‌مان به‌ڵێن هاوبه‌شن. 10 چونكه چاوه‌ڕێی شاره‌كه‌ی ده‌كرد كه بناغه‌كانی هه‌یه، كه دروستگه‌ر و په‌یداگه‌ری خودایه. 11 به باوه‌ڕ، خودی سارا هه‌رچه‌نده نه‌زۆک بوو توانای سک كردنی وه‌رگرت، كه دوای ته‌مه‌نی ئاسایی منداڵی بوو، چونكه دڵنیابوو ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه ڕاستگۆیه. 12 بۆیه له پیاوێک له‌دایكبوو، هه‌روه‌ک مردووه، نه‌وه‌كان ژماره‌یان وه‌ک ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، وه‌ک لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا له ژماره نه‌ده‌هات.
13 هه‌موو ئه‌وانه له باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له دووره‌وه بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن. 14 ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌ڵێن، ده‌ریده‌خه‌ن كه داوای نیشتیمان ده‌كه‌ن. 15 ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیری نیشتیمانیان بكردایه‌وه كه لێی ده‌رچووبوون، ئه‌وا هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆی ده‌بوو. 16 به‌ڵام ئێستا ئاره‌زووی نیشتیمانێكی باشتر ده‌كه‌ن، كه ئاسمانییه‌كه‌یه. بۆیه خودا شه‌رمی پێیان نییه به خودای ئه‌وان ناوببردرێت، چونكه شارێكی بۆ ئاماده‌كردن.
17 به باوه‌ڕ ئه‌وڕاهه‌م، كاتێ خودا خستییه ئه‌زموونه‌وه، ئسخه‌قی تاقانه‌كه‌ی وه‌ک قوربانی پێشكه‌ش كرد. ئه‌وه‌ی به به‌ڵێنه‌كان وه‌ریگرت، 18 كه پێی وترا: “له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت”. 19 ئه‌وڕاهه‌م داینابوو كه خودا ده‌توانێت مردوو هه‌ستێنێته‌وه، له‌وه‌شه‌وه به مه‌جازییانه ئسخه‌قی وه‌رگرته‌وه. 20 به باوه‌ڕ ئسخه‌ق یاقوو و عیسۆی داڕشت كرد، بۆ داهاتووه‌كان. 21 به باوه‌ڕ یاقوو له سه‌ره‌مه‌رگیدا هه‌ریه‌كه له كوڕه‌كانی یۆسپی داڕشت كرد و خۆی له‌سه‌ر ده‌سكی گۆچانه‌كه‌یدا دا و كڕنۆشی برد. 22 به باوه‌ڕ یۆسپ له سه‌ره‌مه‌رگیدا باسی ده‌رچوونی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی كرد و ده‌رباره‌ی ئێسقانه‌كانی ڕایسپاردن. 23 به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ له‌دایكبوو، سێ مانگ دایبابی شاردییانه‌وه، چونكه بینییان كوڕه‌كه جوانه، له فه‌رمانی پاشا نه‌ترسان. 24 به باوه‌ڕ كاتێ مووشێ گه‌وره بوو، نه‌یویست به كوڕی كچی پڕعون ناوببردرێت. 25 به‌لایه‌وه باشتر بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا سووكایه‌تی پێ بكرێت، له‌وه‌ی له‌زه‌تێكی كاتیی له گوناهدا هه‌بێت. 26 ئه‌و شووره‌یی مه‌سیح به سامانێكی مه‌زنتری دانا له گه‌نجینه‌كانی میسڕ، چونكه ده‌ڕوانیه پاداشت. 27 به باوه‌ڕ میسڕی به‌جێهێشت و له تووڕه‌یی پاشا نه‌ترسا. دانی به‌خۆیدا گرت وه‌ک ئه‌وه ببینێ كه نه‌بینراوه. 28 به باوه‌ڕ په‌سخه‌ی كرد و خوێنه‌كه‌ی پرژاند، نه‌وه‌ک له‌ناوبه‌ری نۆبه‌ره ده‌ستیان لێ بدات. 29 به باوه‌ڕ به ده‌ریای سووردا په‌ڕینه‌وه وه‌ک به وشكانیدا، به‌ڵام میسڕییه‌كان كاتێ ویستیان بیكه‌ن نوقوم بوون. 30 به باوه‌ڕ شووراكانی ئه‌ریخو ڕووخان، دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ به ده‌وریدا سووڕانه‌وه. 31 به باوه‌ڕ ڕاخه‌وی داوێنپیس له‌گه‌ڵ یاخیبووان له‌ناونه‌چوو، چونكه پێشوازییه‌كی ئاشتییانه‌ی له سیخوڕه‌كان كرد.
32 چی دیكه‌ش بڵێم؟ چونكه كاتم نییه باسی جیدعون و باڕه‌ق و شیمشون و نه‌پته‌خ و داوید و شمووئێل و پێغه‌مبه‌ران بكه‌م، 33 كه‌وا به باوه‌ڕ پاشایه‌تییه‌كانیان به‌زاند، دادپه‌روه‌رییان هێنایه كایه‌وه، به‌ڵێنه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، ده‌می شێریان داخست، 34 هێزی ئاگریان كوژانده‌وه، له تیخی شمشێر ده‌رباز بوون، له لاوازی‌دا به‌هێزبوون، له جه‌نگدا توند بوون، له‌شكری بێگانه‌یان گه‌ڕانده‌وه. 35 هه‌ندێک ژن مردووه‌كانیان به هه‌ستانه‌وه وه‌رگرته‌وه. به‌ڵام خه‌ڵكی دیكه ئه‌شكه‌نجه دران و ڕزگارییان نه‌ویست، تاكو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی باشتریان ده‌ست بكه‌وێت. 36 هه‌ندێكی دیكه كه‌وتنه ئه‌زموونی سووكایه‌تی و به‌ر قامچیدان، هه‌روه‌ها كۆت و زیندان. 37 به‌ردباران كران، كه‌رت كران، به زه‌بری شمشێر كوژران. به پێستی كاوڕ و بزن گه‌ڕێندراون، نه‌بوون و چه‌وسێنراوه و زه‌لیل كران 38 جیهان شایانی ئه‌وان نه‌بوو. ده‌ربه‌ده‌ری بیابان و شاخ و ئه‌شكه‌وت و كون و كه‌له‌به‌ری زه‌وی بوون. 39 هه‌موو ئه‌وانه‌ش گه‌واهیی بۆ باوه‌ڕیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌ڵێنیان ده‌ست نه‌كه‌وت. 40 چونكه خودا پێشتر شتێكی باشتری بۆمان بینی، تاكو بێ ئێمه ته‌واو نه‌بن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
عیبڕانییهكان 11: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧