برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێک كه‌وته گوناهێک، با ئێوه‌ی ڕووحیی، كه‌سی ئاوا به ڕووحنه‌رمی ڕاست بكه‌نه‌وه. سه‌یری خۆشت بكه نه‌وه‌ک تۆش بكه‌ویته تاقیكردنه‌وه. باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه دی. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به شتێک زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه كرداری خۆی ئه‌زموون بكات، ئه‌وسا با ته‌نها شانازی به‌خۆیه‌وه بكات، نه‌ک به كه‌سێكی دیكه، چونكه هه‌ر كه‌س باری خۆی هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات. هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن! خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه ده‌دروێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له ڕووحه‌وه ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه. كه‌واته با له چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر وره به‌رنه‌ده‌ین له كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.
گه‌ڵاتیه 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 1:6-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان