گه‌ڵاتیه 4
4
1 پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه، 2 به‌ڵكو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باوكی دیاری كردووه. 3 ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین. 4 به‌ڵام كه پڕی زه‌مانه داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له كچێک له‌دایكبوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو، 5 تاكو ببێته قوربانی بۆ ئه‌وانه‌ی كه له سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو وه‌ک ڕۆڵایه‌تی به‌ده‌ست بهێنین. 6 چونكه ئێوه ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: “بابه! باوكه!” 7 كه‌واته ئیتر كۆیله نیت، به‌ڵكو ڕۆڵه‌یت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ش بیت، ئه‌وا له‌مه‌سیحدا میراتگریت.
8 به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین. 9 به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟ 10 ئایا بایه‌خ به ڕۆژ و مانگ و وه‌رز و ساڵان ده‌ده‌ن؟ 11 ده‌ترسم به‌خۆڕایی له پێناوتان ماندووبووبم.
12 برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ک من بن، چونكه منیش وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه. 13 به‌ڵام ده‌زانن له یه‌كه‌مجاردا به لاوازیی جه‌سته موژده‌م پێدان، 14 ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه بوو، به چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح. 15 ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ. 16 ئایا ئێستا بوومه دوژمنی ئێوه، چونكه ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟ 17 ئه‌وانه دڵگه‌رمن بۆ ئێوه، نیازیان باش نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن. 18 دڵگه‌رمی شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان بم. 19 ڕۆڵه‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتان به‌رجه‌سته بێت، 20 به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به شێوه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه سه‌رم له ئێوه سوڕماوه.
21 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له ژێر سایه‌ی ته‌ورات بن، پێم بڵێن: ئایا ته‌ورات نابیستن؟ 22 چونكه نووسراوه كه ئه‌وڕاهه‌م دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كه‌نیزه‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه. 23 ئه‌وه‌ی له كه‌نیزه‌كه بوو به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئازاده‌كه، به به‌ڵێن بووه. 24 هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێمان. چونكه ئه‌مانه دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له شاخی سینه‌یه، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره. 25 چونكه هاجه‌ر شاخی سینه‌یه له عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن. 26 به‌ڵام یروشلایمی سه‌ره‌وه ئازاده، كه دایكی هه‌موومانه، 27 چونكه نووسراوه: “دڵشادبه ئه‌ی نه‌زۆک، ئه‌وه‌ی منداڵت نه‌بووه، به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه، ئه‌وه‌ی ژانی منداڵبوون نازانیت، چونكه منداڵی ژنی به‌جێهێڵدراو زیاتره له‌وه‌ی مێردی له‌گه‌ڵیه‌تی”. 28 به‌ڵام ئێمه، برایان، وه‌ک ئسخه‌ق منداڵی به‌ڵێنین. 29 جا چۆن له كاتێكدا ئه‌وی به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، ئه‌وه‌ی چه‌وسانده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕووح له‌دایكببوو، ئێستاش ئاوایه. 30 به‌ڵام سیپاره‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟: “كه‌نیزه‌كه و كوڕه‌كه‌ی قاوبده، چونكه كوڕی كه‌نیزه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه میراتگر نابێت”. 31 كه‌واته برایان، ئێمه ڕۆڵه‌ی كه‌نیزه‌كه نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی ئازاده‌كه‌ین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
گه‌ڵاتیه 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧