لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 48:7-60

كردار 48:7-60 PNTZS

به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له‌ ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی: {ئاسمان ته‌ختی منه‌ و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه‌، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟ ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه‌؟} ئه‌ی كه‌ للـه‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خروسه‌بڕان‌ نه‌كراوان! ئێوه‌ وه‌ک باوكانتان هه‌میشه‌ به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووحی پارسا ده‌كه‌ن! باوكانتان چۆن بوون ئێوه‌ش وان. باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه‌؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه‌ زوو باسی هاتنی بێتاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و كوشتتان ئێوه‌ ته‌وراتتان به‌ ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت و په‌یڕه‌وتان نه‌كرد”. كاتێ گوێیان له‌مانه‌ بوو، دڵیان پڕبوو له‌ كینه‌ و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له‌ ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه‌ ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو. وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه‌”. به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا، بردییانه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو. كاتێ ئستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئیشۆعی په‌روه‌ردگار، ڕووحم وه‌ربگره‌!” ئینجا چۆكی دادا و به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه‌”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.