به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. به‌ڵكو ڕه‌تیانكرده‌وه و دڵیان بۆ میسڕ ده‌گه‌ڕایه‌وه. به هاڕونیان وت: {خوداوه‌ندێكمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بێت، چونكه ئه‌م مووشێیه‌ی له زه‌ویی میسڕه‌وه ده‌ریهێناین نازانین چی لێهات!} . له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلک دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون. خودا‌ش ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، وه‌ک له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌ی ماڵی ئیسڕائیل، ئایا به درێژایی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی قوربانیی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ من كرد؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ڕه‌شماڵی بتی مۆلۆختان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خوداوه‌ندی خۆتان هه‌ڵگرت، ڕه‌مفان، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. بۆیه بۆ دوورتر له باڤل دوورتان ده‌خه‌مه‌وه} . نشینگه‌ی گه‌واهیدانیش له چۆڵه‌وانیدا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به مووشێ كرد له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروستی بكات كه بینیویه‌تی. جا باوكانمان نشینگه‌كه‌یان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یه‌شوع بردییانه نێو موڵكی ئه‌و گه‌لانه‌ی خودا له‌به‌رده‌می باوكانمان ده‌ریكردن تا ڕۆژانی داوید، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش هه‌وڵی دا نشینگه‌یه‌ک بۆ خوداوه‌ندی یاقوو دروست بكات. به‌ڵام شلیمون بوو كه خانوویه‌كی بۆ دروستكرد. به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی: {ئاسمان ته‌ختی منه و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟ ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه؟} ئه‌ی كه للـه‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خروسه‌بڕان نه‌كراوان! ئێوه وه‌ک باوكانتان هه‌میشه به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووحی پارسا ده‌كه‌ن! باوكانتان چۆن بوون ئێوه‌ش وان. باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه زوو باسی هاتنی بێتاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و كوشتتان ئێوه ته‌وراتتان به ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت و په‌یڕه‌وتان نه‌كرد”. كاتێ گوێیان له‌مانه بوو، دڵیان پڕبوو له كینه و ددانیان لێی جیڕكرده‌وه. به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو. وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه”. به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا، بردییانه ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو. كاتێ ئستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئیشۆعی په‌روه‌ردگار، ڕووحم وه‌ربگره!” ئینجا چۆكی دادا و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.
كردار 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 39:7-60
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان