كاهینی باڵا لێی پرسی: “ئه‌م شتانه وان؟” ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێ‌بگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له حاران نیشته‌جێ بێت، پێی فه‌رموو: {له زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م} . زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه گواستییه‌وه بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه {به موڵک بیداته خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی} ، هێشتا منداڵی نه‌بوو. خودا‌ش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه هی خۆیان نییه، ده‌بنه كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه وه‌ک كۆیله ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن} ، خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه درده‌چن و له‌م شوێنه ده‌مپه‌رستن} . هه‌روه‌ها په‌یمانی خروسه‌بڕانی له‌گه‌ڵ به‌ست. جا ئسخه‌قی بوو، له هه‌شت ڕۆژیدا خروسه‌بڕانی كرد. ئسخه‌قیش یاقووی بوو، یاقووش دوازده باوكه‌كه. باوكانیش ئیره‌ییان به یۆسپ برد، فرۆشتیانه میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو، له هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م پڕعونی پاشای میسڕدا به‌خشش و دانایی پێ دا. ئه‌ویش به‌رپرسێتیی میسڕ و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ دا. ئینجا برسیێتی و ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن به‌سه‌ر هه‌موو میسڕ و كه‌نعاندا هات، باوكانمان خواردنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت. كاتێ یاقوو بیستی له میسڕدا دانه‌وێڵه هه‌یه، جاری یه‌كه‌م باوكانمانی نارد. بۆ جاری دووه‌م یۆسپ به برایانی ناسرا، بنه‌ماڵه‌ی یۆسپیش بۆ پڕعون ده‌ركه‌وت. ئیتر یۆسپ ناردی یاقووی باوكی هه‌موو هۆزه‌كه‌ی بۆ میسڕ بانگ‌كرد، حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون. جا یاقوو بۆ میسڕ دابه‌زی و مرد، خۆی و باوكانمان. ئینجا بۆ شه‌كیم گه‌ڕاندیانه‌وه و له‌و گۆڕه ناشتییان كه ئه‌وڕاهه‌م له شه‌كیم به بڕێک زیو له كوڕه‌كانی حه‌مۆری كڕی. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنه‌كه نزیک ده‌بووه‌وه كه خودا بۆ ئه‌وڕاهه‌م سوێندی خواردبوو، گه‌ل له میسڕ په‌ره‌یان ده‌سه‌ند و زۆرده‌بوون، تاكو {پاشایه‌كی دیكه له میسڕ هاته سه‌ر ته‌خت یۆسپی نه‌ده‌ناسی} . له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به فێڵ ده‌جوڵایه‌وه و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه ساواكانیان دووربخه‌نه‌وه تاكو بمرن. له‌و كاته‌دا مووشێ له‌دایكبوو. زۆر جوان بوو، سێ مانگ له ماڵی باوكی به‌خێوكرا، كاتێ دوور خرایه‌وه، كچی پڕعون هه‌ڵیگرته‌وه و كردییه كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد. مووشێش له‌نێو هه‌موو دانایی میسڕییه‌كان په‌روه‌رده كرا، به توانا له قسه و كرداردا. كاتێ ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، هاته سه‌ر دڵی سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێ‌كرد و دادوه‌ری بۆ سته‌م لێكراو كرد، میسڕییه‌كه‌ی كوشت. وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و قورتاریان ده‌كات. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن. ڕۆژی دووه‌م دوو له برایانی بۆی ده‌ركه‌وتن و به‌شه‌ڕده‌هاتن، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه، وتی: ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه نا و وتی: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟ ده‌ته‌وێ بمكوژیت وه‌ک دوێنێ میسڕییه‌كه‌ت كوشت؟} مووشێش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه هه‌ڵات، له زه‌ویی میدیان بووه بێگانه و له‌وێ دوو كوڕی بوو. دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، فریشته‌ی خوداوه‌ند له بیابانی شاخی سینه‌ی له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت. مووشێش ئه‌مه‌ی بینی و له دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوو، ده‌چووه پێش تاكو له نزیكه‌وه سه‌یر بكات، ده‌نگی په‌روه‌ردگار هات: {منم خودای باوكانت، خودای ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو} . به‌ڵام مووشێ له‌رز گرتی و نه‌یوێرا سه‌یر بكات.
كردار 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:7-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان