دوای سێ مانگ به كه‌شتییه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری به‌ڕێكه‌وتین، كه زستانی له دوورگه‌كه به‌سه‌ربردبوو، نیشانه‌ی دووانه‌ی له‌سه‌ر بوو. كاتێ له سه‌ره‌قۆسه دابه‌زین سێ ڕۆژ ماینه‌وه. ئینجا له‌وێ ڕۆیشتین و گه‌یشتینه ڕیگییۆن. دوای یه‌ک ڕۆژ بای باشوور هه‌ڵیكرد، له ڕۆژی دووه‌مدا هاتینه پوتیئلوس. له‌وێ برایانمان بینی، داوایان لێكردین حه‌فت ڕۆژ بمێنینه‌وه. ئاوا هاتینه ڕۆما. له‌وێوه كه برایان هه‌واڵی ئێمه‌یان بیست، تاكو گۆڕه‌پانی ئاپیۆس سێ خانه‌كه هاتنه پیشوازیمان. كاتێ پۆڵۆس بینییانی سوپاسی خودای كرد و وره‌ی به‌رزبووه‌وه. كاتێ گه‌یشتینه ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه به‌ندكراوانی سپارده سه‌رۆكی سه‌ربازگه‌كه، به‌ڵام ڕێگا به پۆڵۆس درا به ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كرد نیشته‌جێ بێت.
كردار 28 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 28
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 11:28-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان