كردار 25
25
1 كاتێ پستۆس گه‌یشته هه‌رێمه‌كه، دوای سێ ڕۆژ له قه‌یسه‌ڕییه‌وه سه‌ركه‌وته یروشلایم. 2 كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوو سكاڵایان دژ به پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه، 3 تكایان لێ‌كرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته یروشلایم. چونكه له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه تاكو بیكوژن. 4 پستۆس وه‌ڵامی دایه‌وه كه پۆڵۆس له قه‌یسه‌ڕییه پاسه‌وانیی لێ بكرێت، به خۆی به‌ته‌مایه زوو به‌ڕێبكه‌وێت. 5 ئینجا وتی: “با گه‌وره پیاوانتان له‌گه‌ڵم بێن، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خراپه‌یه‌كی هه‌یه، با سكاڵای لێ بكه‌ن”.
6 دوای هه‌شت تاكو ده ڕۆژ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، چووه قه‌یسه‌ڕییه. بۆ به‌یانی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، فه‌رمانی دا پۆڵۆس بهێنن. 7 كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن. 8 ئه‌وسا پۆڵۆس به‌رگری له خۆی كرد: “نه دژی ته‌وراتی جوو و نه دژی په‌رستگا و نه دژی قه‌یسه‌ڕ گوناهم نه‌كردووه”. 9 به‌ڵام پستۆس ده‌یویست چاكه له‌گه‌ڵ جووه‌كاندا بكات، له پۆڵۆسی پرسی: “ده‌ته‌وێ سه‌ربكه‌ویته یروشلایم و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌م شتانه دادگاییت بكه‌م؟” 10 پۆڵۆس وتی: “له‌به‌رده‌م ته‌ختی دادوه‌ری قه‌یسه‌ڕ وه‌ستاوم، ده‌بێت لێره‌ش دادگایی بكرێم. من سته‌مم له جوو نه‌كردووه، خۆشت باش ده‌زانیت. 11 چونكه ئه‌گه‌ر تاوانبار بم یان شتێكم كردبێت شایانی سزای مه‌رگ بێت، ئه‌وا له مه‌رگ ڕامنه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌مانه سكاڵام لێ ده‌كه‌ن ڕاست نه‌بێت، ئه‌وا كه‌س ناتوانێت بمداته ده‌ستیان. من داواكه‌م ده‌ده‌مه قه‌یسه‌ڕ!” 12 ئینجا پستۆس له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران قسه‌ی كرد و وه‌ڵامی دایه‌وه: “داواكه‌ت درایه قه‌یسه‌ڕ، ده‌چیته لای قه‌یسه‌ڕ!”.
13 دوای چه‌ند ڕۆژێک شا ئه‌گریپاس و به‌رنیكی هاتنه قه‌یسه‌ڕییه تاكو سڵاو له پستۆس بكه‌ن. 14 كاتێ چه‌ند ڕۆژێكیان له‌وێ به‌سه‌ربرد، پستۆس بابه‌تی پۆڵۆسی خسته به‌رده‌م پاشا، وتی: “پیاوێک لێره‌یه پیلیكس به گیراوی به‌جێیهێشت. 15 كاتێ چوومه یروشلایم، كاهینانی باڵا و پیرانی جوو داوایان خسته پێشم تاكو تاوانبار بكرێت. 16 جا پێم وتن نه‌ریتی ڕۆمانییه‌كان نییه پێش ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی سكاڵا لێكراو و سكاڵاكاران كه‌سێک به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، تاكو ده‌رفه‌تی به‌رگری له دژی سكاڵاكه هه‌بێت. 17 كاتێ لێره كۆبوونه‌وه، خێرا بۆ به‌یانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشتم، فه‌رمانم دا پیاوه‌كه بهێنن. 18 كاتێ سكاڵاكاران له‌ده‌وروبه‌ری وه‌ستان، تاوانێكی وایان نه‌هێنا له‌وه‌ی بیرم بۆی ده‌چوو، 19 به‌ڵكو مشتومڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت هه‌بوو تایبه‌ت به ئایینیان و ده‌رباره‌ی پیاوێكی مردوو به ناوی ئیشۆعه كه پۆڵۆس ده‌ڵێت زیندووه. 20 كاتێ به‌گومان بووم چۆن لێكۆڵینه‌وه له‌م شتانه بكه‌م، وتم: له‌وانه‌یه حه‌ز بكات بچێته یروشلایم و له‌وێ ده‌رباره‌ی ئه‌م شتانه دادگایی بكرێت. 21 به‌ڵام كاتێ پۆڵۆس داواكارییه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه كه بۆ بڕیاری قه‌یسه‌ڕ بهێڵدرێته‌وه، فه‌رمانم دا بیهێڵنه‌وه تاكو بۆ قه‌یسه‌ڕی ده‌نێرم”. 22 ئه‌گریپاس به پستۆسی وت: “حه‌زم ده‌كرد خۆم گوێم له‌م پیاوه بگرتایه”. وتی: “سبه‌ینێ گوێت لێی ده‌بێت”.
23 بۆ سبه‌ینێ ئه‌گریپاس و به‌رنیكی به ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌وه هاتن، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و پیاوماقوڵانی شار هاتنه هۆڵی گوێگرتن، پستۆس فه‌رمانی دا و پۆڵۆس هێنرا. 24 پستۆس وتی: “شا ئه‌گریپاس و هه‌موو ئاماده‌بووانی له‌گه‌ڵمان دان: ئێوه ئه‌م پیاوه‌ی ده‌یبینن، هه‌موو گه‌لی جوو له یروشلایم و لێره لێم پاڕانه‌وه، هاواریان ده‌كرد كه نابێت چیتر بژیێت. 25 به‌ڵام من بۆم ده‌ركه‌وت هیچی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ بێت، به‌ڵام خۆی داواكارییه‌كه‌ی دایه قه‌یسه‌ڕ، بڕیارم دا بینێرم. 26 ده‌رباره‌ی ئه‌مه شتێكم نییه به دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه هێنامه به‌رده‌متان، به تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه لێكۆڵینه‌وه كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم. 27 چونكه به‌لای منه‌وه شیاو نییه گیراوێک بنێرم بێ دیاریكردنی ئه‌و تاوانه‌ی له ئه‌ستۆیه‌تی”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 25: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧