ئه‌وه‌تا من ده‌زانم ئیتر ڕووم نابیننه‌وه، هه‌مووتان كه به نێوتاندا ده‌گه‌ڕام بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودام ده‌دا. بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م، كه له خوێنی هه‌مووان بێ‌تاوانم، چونكه له ڕاگه‌یاندنی ته‌واوی خواستی خودا بۆتان دوانه‌كه‌وتم. كه‌واته ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی. چونكه ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێنه نێوتان، به‌زه‌ییان به مێگه‌له‌كه نایه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌نێو خۆتاندا پیاوانێک په‌یدا ده‌بن، باسی شتی چه‌وت ده‌كه‌ن، تاكو قوتابییه‌كان به‌دوای خۆیاندا ڕابكێشن. بۆیه بێ‌دار بن، له یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌وه سارد نه‌بوومه‌ته‌وه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان. ئێستاش به خودا و وشه‌ی به‌خششه‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه توانای هه‌یه بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان میراتتان پێ ببه‌خشێت. ئاره‌زووی زیو و زێڕ و جلی كه‌سم نه‌كردووه. خۆتان ده‌زانن پێویستی خۆم و یاوه‌رانم، ئه‌م ده‌ستانه ڕاژه‌یان كردووه. هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه پێویسته ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه فه‌رمووی: به‌خشین له وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره”. كه ئه‌مانه‌ی وت، له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكی دادا و نوێژی كرد. هه‌موو زۆر گریان، باوه‌شیان به پۆڵۆسه‌وه كردبوو و ماچیان ده‌كرد، به‌و قسه‌ی كردی خه‌مبار بوون كه وتی جارێكی دیكه ڕووی نابیننه‌وه. ئینجا تاكو لای كه‌شتییه‌كه ڕه‌وانه‌یان كرد.
كردار 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 25:20-38
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان