ئه‌وه‌بوو كه ئه‌پۆلۆس له قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه تێپه‌ڕی و هاته ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی، پێی وتن: “كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕووحی پارساتان وه‌رگرت؟” پێیان وت: “ته‌نانه‌ت نه‌شمانبیستووه كه ڕووحی پارسا هه‌یه!” پێی وتن: “كه‌واته به چی عه‌مادكران؟” وتیان: “به عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن”. پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به ئیشۆعی مه‌سیح”. كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكران. جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته سه‌ریان، به زمانان دووان و پێشبینییان كرد. به هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده پیاو ده‌بوون. ئینجا پۆڵۆس چووه كه‌نیشت، بۆ زیاتر له سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به خه‌ڵک ده‌هێنا. به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه جنێویان به ڕێگاكه دا. لێیان جیابووه‌وه و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه، ڕۆژانه له قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد. دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست. خودا‌ش په‌رجوی سه‌رسوڕهێنه‌ری به ده‌ستی پۆڵۆس ئه‌نجام ده‌دا، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌سڕ و به‌روانكه‌ی سه‌ر پێستیان ده‌هێنا، ده‌یانخسته سه‌ر نه‌خۆش و نه‌خۆشی نه‌ده‌ما، ڕووحه به‌ده‌كانیش ده‌رده‌چوون. هه‌ندێک له‌و جوو گه‌ڕۆكانه‌ی ڕووحی گڵاو ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه به‌كاربهێنن كه ڕووحی گڵاویان تێدایه، ده‌یانووت: “سوێندت ده‌ده‌م به ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت!”. سكاوا كه كاهینێكی باڵای جوو بوو، حه‌وت كوڕی ئه‌مه‌یان ده‌كرد. ڕووحه به‌ده‌كه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئیشۆع ده‌ناسم و ده‌رباره‌ی پۆڵۆسیش ده‌زانم، به‌ڵام ئێوه كێن؟” ئینجا پیاوه‌كه وا ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی تێدابوو په‌لاماری دان و به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵبوو، ده‌ره‌قه‌تیان هات، ته‌نانه‌ت به ڕووتی و بریندارییه‌وه له‌و ماڵه هه‌ڵاتن. ئه‌مه‌ش زانرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و جوو و یۆنانییانه‌ی له ئه‌پیسۆس ده‌ژیان، هه‌موو ترس دایگرتن و ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار به‌رز ده‌بووه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، ده‌هاتن و دانیان به كرده‌وه‌كانیان ده‌نا. زۆر له‌وانه‌ی جادوویان به‌كارده‌هێنا، په‌رتووكه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه و له‌به‌رده‌م هه‌مووان ده‌یانسووتاندن. نرخه‌كانیان ژمارد، بینییان په‌نجا هه‌زار زیوه. به‌م شێوه‌یه وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار به تواناوه گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو. كاتێ ئه‌مانه ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”.
كردار 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:19-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان