لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 6:1-10

سێیه‌م یوخه‌ننه‌ن 6:1-10 PNTZS

ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت. چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ پێناوی ناوه‌ی ئه‌و ده‌رچوون، هیچ شتێک له‌ نه‌ته‌وه‌كان وه‌رناگرن. بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوازی له‌ كه‌سانی وه‌ک ئه‌وانه‌ بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ڕه‌وا بكه‌ین. بۆ وارگه‌م نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ی وتووه‌ ده‌یخه‌مه‌وه‌ یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له‌ برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له‌ وارگه‌ قاویان ده‌دات.