لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تسلۆنیقێ 1:3-9

دووه‌م تسلۆنیقێ 1:3-9 PNTZS

له‌ كۆتاییدا برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، تاكو وه‌ک له‌لای ئێوه‌، وشه‌ی په‌روه‌ردگار بڵاو و شكۆدار بێت، هه‌روه‌ها تاكو له‌ كه‌سانی به‌د و خراپ ڕزگارمان بكات، چونكه‌ باوه‌ڕ بۆ هه‌مووان نییه‌. په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی جێگیرتان ده‌كات و له‌ به‌دكار ده‌تانپارێزێت. متمانه‌مان به‌ په‌روه‌ردگاره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون ده‌یكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن. په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات. ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌. چونكه‌ خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته‌ لاسایی ئێمه‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌نێوانتاندا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین، به‌خۆڕایی نانێكی كه‌سمان نه‌خواردووه‌، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ به‌ ڕه‌نج و ماندووبوون كارمان كردووه‌، تاكو نه‌بینه‌ بار بۆ كه‌ستان. ئه‌مه‌ش نه‌ک بڵێی ده‌سه‌ڵاتمان نییه‌، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ک نموونه‌، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م تسلۆنیقێ 3:1-9 شێوەکاری؟؟؟