دووه‌م په‌تڕۆس 2
2
1 به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه ئه‌وانی كڕییه‌وه، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن. 2 زۆریش به‌دوای له‌ناوچوونه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به ڕێبازی ڕه‌وا ده‌كرێت. 3 له چڵێسییان به قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و له‌ناوچوونیان نانوێت. 4 چونكه خودا به‌زه‌یی به فریشته نه‌هاته‌وه كه گوناهیان كرد، به‌ڵكو به زنجیری تاریكی فڕێیدانه قووڵایی دۆزه‌خ و به پاسكردنه‌وه ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن. 5 هه‌روه‌ها كه به‌زه‌یی به جیهانی كۆن نه‌هاته‌وه كاتێ لافاوی هێنایه سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان، به‌ڵكو نوخی بانگه‌وازده‌ری خوداناسی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی پاراست. 6 كاتێ شاره‌كانی سه‌دوم و عامووڕه‌ی تاوانبار كرد به تێكدانی ته‌واو و كردنیه خۆڵه‌مێش، كردنییه په‌ند بۆ خوانه‌ناسان. 7 كاتێ ڵوتی خوداناسی ده‌رباز كرد كه له به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو 8 چونكه ئه‌و خوداناسه كه له‌نێویاندا ده‌ژیا، كرده‌وه خراپه‌كانیان ده‌بیست و ده‌یبینی، ڕۆژ به ڕۆژ گیانی خوداناسی ئازار ده‌درا 9 په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له تاقیكردنه‌وه ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه له ژێر سزادان بهێڵێته‌وه، 10 به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌وه‌سی گڵاوی كه‌وتوونه‌ته دوای جه‌سته، سووكایه‌تی به ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. چاونه‌ترس و له‌خۆبایین، ناترسن بوختان به شكۆداران بكه‌ن، 11 له‌وێدا فریشته‌كان به‌هێزتر و به‌تواناترن، له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگاره‌وه حوكمی بوختانیان له‌سه‌ر پێشكه‌ش ناكه‌ن. 12 به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ک ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمانن، به زگ‌ماک بۆ ڕاوكردن و له‌ناوچوونن، بوختان به‌وه ده‌كه‌ن كه لێی نازانن، به گه‌نده‌ڵیی خۆیان له‌ناوده‌چن. 13 كرێی خراپه‌كانیان وه‌رده‌گرن. وا داده‌نێن چێژ به درێژایی ڕۆژ له سه‌ڵته‌نه‌تدایه، گڵاوی و كه‌موكوڕی، چێژ له فێڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن، به‌شداری خوانه‌كانتان ده‌كه‌ن. 14 چاویان پڕه له داوێنپیسی و له گوناه ناوه‌ستن، ده‌روونه ناجێگیره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دڵیان به چڵێسی ڕاهێنراوه، ڕۆڵه‌كانی نه‌فره‌تن. 15 له ڕێگای ڕاست لایانداوه و وێڵ بوون، دوای ڕێبازی بلعه‌می كوڕی به‌عور كه‌وتن، ئه‌وه‌ی حه‌زی له كرێی خراپه‌كاری بوو، 16 به‌ڵام سه‌رزه‌نشتی سه‌رپێچییه‌كه‌ی وه‌رگرت، گوێدرێژی بێزمان به ده‌نگی مرۆڤانه هاته دووان و سه‌رشێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت. 17 ئه‌وانه چاڵاوی بێ ئاون، هه‌ورن به ڕه‌شه‌با ده‌هاژوورێن، تا هه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه. 18 چونكه كه به قسه‌ی گه‌وره و به‌تاڵ ده‌دووێن، به هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته له به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه تازه هه‌ڵاتوون له ده‌ست ئه‌وانه‌ی له گومڕاییدا ده‌ژیان. 19 به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه به‌سه‌ریدا زاڵ بێت! 20 چونكه ئه‌گه‌ر له گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت. 21 چونكه باشتر بوو ڕێگای خوداناسییان نه‌ناسیبایه، له‌وه‌ی ناسییان و دوایی له‌و ڕاسپارده پارسا‌یه‌ی پێیان درا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه. 22 ئه‌و په‌نده ڕاسته‌یان له‌سه‌ر ده‌چه‌سپێت: “سه‌گێک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕشانه‌وه‌كه‌ی و به‌رازی شۆردراو گه‌ڕایه‌وه نێو چڵپاو”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م په‌تڕۆس 2: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧