ئایا ده‌ست به ستایشكردنی خۆمان بكه‌ین؟ ئایا وه‌ک هه‌ندێک كه‌س، پێویستیمان به ڕاسپارده‌نامه‌یه بۆ ئێوه یان له ئێوه‌وه؟ ئێوه په‌یامی ئێمه‌ن، كه له دڵماندا نووسراوه، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه. ئێوه ده‌ركه‌وتن په‌یامی مه‌سیحن، كه ئێمه ڕاژه‌مان كردووه، به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕووحی خودای زیندوو، نه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته دڵی گۆشتین. به‌ڵام به‌هۆی مه‌سیح متمانه‌ی ئاوامان به خودا هه‌یه. نه‌ک به خۆمان لێهاتوو بین تاكو بیر بكه‌ینه‌وه هی خۆمان بێت، به‌ڵكو لێهاتووییمان له خوداوه‌یه. ئه‌وه‌ی لێهاتووی كردین تاكو ببینه ڕاژه‌وانی په‌یمانێكی نوێ ئه‌وه‌ی پیت نییه به‌ڵكو ڕووحه. چونكه پیت ده‌كوژێت، به‌ڵام ڕووح ژیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به پیت له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه به شكۆوه هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه له‌ناوچووه، ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟ چونكه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له شكۆمه‌ندیدا بێت؟ شكۆداركراویش له به‌راورد به شكۆی له ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه. چونكه ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو له شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه چه‌ند زیاتر له شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت!
دووه‌م قۆرنتێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 1:3-11
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان