ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه: خۆشویستنه له دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی. هه‌ندێک له‌مانه لایانداوه، به‌لای قسه‌ی ناڕه‌وا‌دا ڕۆیشتوون، ده‌یانه‌وێ ببنه ڕابیی ته‌ورات، ناشزانن چی ده‌ڵێن و بڕیاری چی ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ته‌ورات چاكه، ئه‌گه‌ر یه‌كێک به دروستی به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێ‌تاوان دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله، درۆزن و سوێندخۆرانی به درۆ، هه‌ر شتێكیش دژی فێركردنی دروست بێت، به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به من سپێردراوه.
یه‌كه‌م تیماتیئوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تیماتیئوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تیماتیئوس 5:1-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان