پۆڵۆس و شیلاو تیماتیئوس، بۆ وارگه‌ی تسلۆنیقێیه‌كان له خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه. هه‌رده‌م له پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، له نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین، بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه هه‌ڵیبژاردوون، چونكه ته‌نها به قسه ئینجیلمان بۆ نه‌هێنان، به‌ڵكو به هێز و به ڕووحی پارسا و به دڵنیایی زۆر، وه‌ک ده‌زانن له پێناوی ئێوه له‌نێوانتاندا چ جۆره كه‌سێک بووین. ئێوه‌ش لاسایی ئێمه و په‌روه‌ردگارتان كرده‌وه، له ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به شادیی ڕووحی پارسا وشه‌كه‌تان په‌سه‌ند كرد، تاكو بوونه نموونه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه. چونكه وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌لای ئێوه‌وه بڵاو كرایه‌وه، نه‌ک ته‌نها له ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به خودا له هه‌موو شوێنێک بڵاو بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویستمان به‌وه نییه شتێک بڵێین. چونكه خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه پێشوازیتان بۆ ئێمه چۆن بووه و چۆن له بته‌وه بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن، بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 1:1-10
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان