یه‌كه‌م په‌تڕۆس 4
4
1 وه‌ک مه‌سیح به جه‌سته ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه چه‌كدار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به جه‌سته ئازار بچێژێ، له گوناهكردن ده‌وه‌ستێ، 2 تاكو ئه‌و كاته‌ی به جه‌سته له ژیان ماوه بۆ هه‌وه‌سه ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا. 3 چونكه به‌سمانه له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن. 4 له‌مه سه‌رسام ده‌بن كه له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن. 5 ئه‌وانه هه‌ژمارد ده‌ده‌نه ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه مردووان و زیندووان حوكم بدات. 6 چونكه بۆ ئه‌م هۆیه موژده درایه مردووانیش، تاكو به‌گوێره‌ی خه‌ڵک له جه‌سته‌دا حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له ڕووح‌دا بژین.
7 پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه. بۆیه ژیر و چاوكراوه بن تاكو نوێژ بكه‌ن. 8 به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به هێز بێت، چونكه خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت. 9 بێ بۆڵه‌بۆڵ خانه‌خوێی یه‌كتری بن. 10 هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه، ڕاژه‌ی یه‌كتری پێ بكه‌ن، وه‌ک سه‌ركارێكی باش له‌سه‌ر به‌خششه جۆراوجۆره‌كانی خودا. 11 ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه ده‌كات وه‌ک به هێزێک له خوداوه درابێت، تاكو خودا له هه‌موو شتێك‌دا شكۆدار بێت به ئیشۆعی مه‌سیح كه تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه. ئامین.
12 خۆشه‌ویستان، له‌لاتان سه‌یر نه‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌تان به‌ڵای سووتێنه‌ر توشتان دێت، وه‌ک بڵێی شتێكی نامۆتان به‌سه‌ر هاتووه، 13 به‌ڵكو دڵخۆش بن وه‌كو به‌شداریتان له ئازاره‌كانی مه‌سیح كرد، تاكو له ئاشكراكردنی شكۆكه‌ی دڵخۆش و شادمان بن. 14 ئه‌گه‌ر به ناوی مه‌سیح جنێوتان پێدرا، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، چونكه ڕووحی شكۆ و خودا دێته سه‌رتان. لای ئه‌وان جنێوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام لای ئێوه شكۆدار ده‌كرێت. 15 با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ، 16 به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌سیحیه‌ک، شه‌رم مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌م ناوه ستایشی خودا بكه‌ن. 17 چونكه كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه له ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له ئێمه‌وه بێت، پایانی ئه‌وانه چی ده‌بێت كه گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟ 18 “ئه‌گه‌ر مرۆڤی خوداناس به زه‌حمه‌ت ڕزگاری ببێت، بۆ به‌دكار و گوناهبار چی ده‌بێت؟” 19 كه‌واته، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له چاكه‌كاری.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 4: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧