ئه‌وه‌ی بینیمان و بیستمان پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین، تاكو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شیتان هه‌بێت. هاوبه‌شی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باوک و ڕۆڵه‌كه‌یه‌تی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌مانه ده‌نووسین تاكو شادیتان ته‌واو بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه، هیچ تاریكی تێدا نییه. ئه‌گه‌ر بڵێین: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و به تاریكی‌دا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕه‌وا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووناكی‌دا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له ڕووناكیدایه، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نییه، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕه‌وا له ئێمه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر دانمان به گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست و دادپه‌روه‌ره، ته‌نانه‌ت له گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له هه‌موو تاوانێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3:1-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان