له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، با هه‌ر یه‌كێك به پێی به‌شكردنی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خودا بانگی كردووه، ئاوا بگوزه‌رێنێت. منیش له هه‌موو وارگه‌كان ئاوا فه‌رمان ده‌ده‌م. ئه‌وه‌ی به خروسه‌بڕاوی بانگكراوه، با نه‌بێته‌وه خروسه‌نه‌بڕاو. ئه‌وه‌ش به خروسه‌نه‌بڕاوی بانگكراوه، با خروسه‌بڕان نه‌كات. خروسه‌بڕان هیچ نییه، خروسه نه‌بڕینیش هیچ نییه، به‌ڵكو پاراستنی ڕاسپارده‌كانی خودا. با هه‌ر یه‌كێك له‌و بانگه‌وازییه‌دا بمێنێته‌وه كه تیایدابووه كاتێ خودا بانگی كردووه. ئه‌گه‌ر به كۆیله‌یی بانگكرایت؟ گوێی مه‌ده‌رێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت ئازاد بیت، بیكه. چونكه ئه‌وه‌ی كۆیله بووه و له په‌روه‌ردگار بانگكراوه، ده‌بێته ئازادی په‌روه‌ردگار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئازاد بووه و بانگكراوه ده‌بێته كۆیله‌ی مه‌سیح. چونكه ئێوه به نرخێك كڕاون، مه‌بنه كۆیله‌ی خه‌ڵک. برایان، هه‌ر یه‌كێك له چیدا بانگكراوه، با له‌گه‌ڵ خودا له‌مه‌دا بمێنێته‌وه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 17:7-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان