له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت: “مردووان چۆن هه‌ڵده‌ستێندرێنه‌وه؟ به چ جۆره له‌شێك دێن؟” ئه‌ی گێل! ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت زیندوو نابێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مرێت. ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت ئه‌و له‌شه نییه كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكێكه، له‌وانه‌یه گه‌نمه یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه. به‌ڵام خودا ئه‌و له‌شه‌ی ده‌داتێ كه خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌ر جۆره تۆوێك له‌شێكی تایبه‌تی داوه‌تێ. هه‌موو جه‌سته‌یه‌ك یه‌ك شێوه‌ی نییه، به‌ڵكو مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی هه‌یه، ئاژه‌ڵ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، ماسی جه‌سته‌یه‌ك و باڵنده جه‌سته‌یه‌كی دیكه. جه‌سته‌ی ئاسمانی هه‌یه و جه‌سته‌ی زه‌ویش هه‌یه، به‌ڵام شكۆ ئاسمانییه‌كان شتێكه و شكۆی زه‌ویش شتێكی دیكه‌یه. شكۆی خۆر شتێكه و شكۆی مانگ شتێكه، شكۆی ئه‌ستێره‌ش شتێكی دیكه‌یه، ئه‌ستێره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره شكۆی جیاوازی خۆیان هه‌یه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 35:15-41
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان