چونكه ئه‌وه‌م ڕاده‌ست كردن كه منیش وه‌رمگرتبوو: كه‌وا مه‌سیح له پێناوی گوناهه‌كانمان مرد به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان و نێژرا و له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان، ئینجا بۆ كیپه و دوایی بۆ دوازده‌كه ده‌ركه‌وت. پاش ئه‌وه به یه‌ك جار بۆ زیاتر له پێنج سه‌د برا ده‌ركه‌وت، زۆربه‌یان تا ئێستا ماون، به‌ڵام هه‌ندێكیان نووستن، دوای ئه‌وه بۆ یاقوو ده‌ركه‌وت، ئینجا بۆ هه‌موو په‌یامبه‌ران، پاش هه‌مووان بۆ منیش ده‌ركه‌وت، من وه‌ك منداڵێكی له كاتی نائاسایی له‌دایكبوو بووم. چونكه من بچووكترینی په‌یامبه‌رانم، كه‌وا شایانی ئه‌وه نیم به په‌یامبه‌ر ناوببردرێم، چونكه من وارگه‌ی خودام چه‌وسانده‌وه. به‌ڵام به به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه له‌گه‌ڵمدایه. ئیتر من بم یاخود ئه‌وان، ئاوا بانگه‌واز ده‌كه‌ین و ئاواش باوه‌ڕتان هێنا.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 3:15-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان