بۆیه كاتێ كۆده‌بنه‌وه، بۆ خواردنی شێوی په‌روه‌ردگار نییه. چونكه هه‌ریه‌كه زوو شێوی خۆی له خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه سه‌رخۆش ده‌بێت. ماڵتان نییه تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه؟ یاخود وارگه‌ی خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه نییانه؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر! چونكه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م دا له په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، فه‌رمووی: “بگرن بخۆن ئه‌مه له‌شی منه كه له پێناوی ئێوه شكاوه. ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. هه‌روه‌ها جامه‌كه‌ش دوای نانخواردن، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ناشایسته نانه‌كه بخوات یان جامی په‌روه‌ردگار بخواته‌وه، ئه‌وا له له‌ش و خوێنی په‌روه‌ردگار تاوانباره. به‌ڵام با مرۆڤ خۆی بكۆڵێته‌وه، ئینجا له نانه‌كه بخوات و له جامه‌كه بخواته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له له‌شی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه، زۆریش نووستوون. چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان حوكم بدایه، ئه‌وا حوكم نه‌ده‌دراین. به‌ڵام كه په‌روه‌ردگار حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین. كه‌واته برایانم، كاتێ بۆ خواردن كۆده‌بنه‌وه، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێك برسی بوو با له ماڵه‌وه بخوات، نه‌وه‌ك بۆ حوكمدان كۆببنه‌وه. كاتێ هاتم، شته‌كانی دیكه‌ش ڕێك ده‌خه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 20:11-34
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان