لاسایی من بكه‌نه‌وه وه‌ك منیش هی مه‌سیح. جا ستایشتان ده‌كه‌م كه له هه‌موو شتێك‌دا یادم ده‌كه‌ن و ئه‌و ئامۆژگارییه‌كان ده‌پارێزن وه‌ك ڕاده‌ستم كردوون. به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه و سه‌ری ژن پیاوه و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه. هه‌ر پیاوێك به‌سه‌ری داپۆشراو نوێژ یان پێشبینی بكات، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات. هه‌ر ژنێكیش به‌سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ یان پێشبینی بكات، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات، چونكه ئه‌و و سه‌رتاشراو هه‌مان شتن و یه‌كن. چونكه ئه‌گه‌ر ژن سه‌ری دانه‌پۆشێت، با قژی ببڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ژن شوره‌یی بوو قژی ببڕێت یاخود بتاشێت، با داپۆشراو بێت. كه‌واته پیاو نابێت سه‌ری داپۆشێت، كه وێنه و شكۆی خودایه. به‌ڵام ژن شكۆی پیاوه. چونكه پیاو له ژن نه‌هاتووه، به‌ڵكو ژن له پیاوه. پیاویش له پێناوی ژن ئافریده نه‌بووه، به‌ڵكو ژن له پێناوی پیاو. له‌به‌رئه‌مه و له‌به‌ر فریشته‌كان، پێویسته ژن نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌روه‌ردگاردا ژن سه‌باره‌ت به پیاو سه‌ربه‌خۆ نییه و پیاویش سه‌باره‌ت به ژن سه‌ربه‌خۆ نییه. چونكه وه‌ك ژن له پیاوه، ئاواش پیاو به‌هۆی ژن له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له خوداوه‌یه. به خۆتان حوكم بده‌ن: ئایا شیاوه ژن به‌سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ بۆ خودا بكات؟ یان سروشت خۆی فێرتان ناكات كه‌وا شه‌رمه‌زارییه بۆ پیاو قژی درێژ بكات، به‌ڵام بۆ ژن شكۆمه‌ندییه ئه‌گه‌ر قژی درێژ بكات؟ چونكه له جیاتی پۆشه‌ر قژی دراوه‌تێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌زی له ناكۆكییه، ئێمه نه‌ریتی دیكه‌مان نییه و وارگه‌كانی خودا‌ش نییانه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:11-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان