YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 99

99
زەبووری 99
1یەزدان پاشایەتی دەکات،
با گەلان بلەرزن،
لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،
با زەوی بهەژێت.
2یەزدان مەزنە لە سییۆن،
بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.
3با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،
ئەو پیرۆزە.
4پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.
تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،
تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.
5یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،
ئەو پیرۆزە.
6موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،
ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.
لە یەزدان پاڕانەوە،
ئەویش وەڵامی دانەوە،
7بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،
یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.
8ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،
خودایەکی لێبوردە بوویت،
هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.
9یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،
چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.

Currently Selected:

زەبوورەکان 99: KSS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Video for زەبوورەکان 99