YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 67

67
زەبووری 67
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.
1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،
ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،#67‏:1 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،
ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.
3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،
چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و
ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،
با هەموو گەلان ستایشت بکەن.
6ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،
خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.
7خودا بەرەکەتدارمان دەکات،
سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Currently Selected:

زەبوورەکان 67: KSS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Videos for زەبوورەکان 67