زەبوورەکان 140
140
زەبووری 140
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود.
1ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،
لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
2ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و
هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.
3زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،
ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.#140:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 5 و 8، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
4ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،
لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.
5لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،
پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،
لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.
6بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»
ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.
7ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،
لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.
8ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،
لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،
بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.
9با سەری ئەوانەی دەوریان داوم
بە خراپەی لێویان بپۆشرێن،
10با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،
بکەونە ناو ئاگرەوە،
بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.
11با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،
با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.
12دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،
ماف دەدات بە نەداران.
13بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،
سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.
Currently Selected:
زەبوورەکان 140: KSS
Highlight
Share
Copy

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.