YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 129

129
زەبووری 129
گۆرانی گەشتیاران.
1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.
5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن.
6با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر#129‏:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.‏.
8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Video for زەبوورەکان 129