YouVersion Logo
Search Icon

زەبوورەکان 128

128
زەبووری 128
گۆرانی گەشتیاران.
1خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،
ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.
2بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،
خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.
3ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،
کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.
4ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت
ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.
5یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،
چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت
هەموو ڕۆژانی ژیانت و
6منداڵی منداڵەکانت ببینیت!
ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Video for زەبوورەکان 128