YouVersion Logo
Search Icon

یەشوع 15

15
بەشی یەهودا
1بەشی هۆزی نەوەی یەهودا بە تیروپشک بەگوێرەی خێڵەکانیان لە سنووری ئەدۆمەوە بۆ چۆڵەوانی چن بەرەو باشوور درێژ بووەوە، هەتا ئەوپەڕی باشوور.
2سنووری باشووریان لە کەنداوەوە دەستپێدەکات، لە کۆتایی باشووری دەریای مردووە#15‏:2 دەریای مردوو: عیبری دەریای خوێ، لێرە و لە ئایەتی 5دا.‏ و 3لەوێشەوە بۆ باشووری هەورازی دووپشک دەچوو و پەڕییەوە بۆ چن لە باشووری قادێش بەرنێعەوە سەرکەوت. ئینجا بەردەوام بوو بۆ حەسرۆن و سەرکەوت بۆ ئەدار لەوێشەوە بۆ قەرقەع و 4بەردەوام بوو بۆ عەچمۆن و لەگەڵ دۆڵی میسر یەکیگرت و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست#15‏:4 لەلای دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: لەلای دەریاوە، لێرە و لە ئایەتی 11.‏ بوو. ئەمە دەبێتە سنووری باشووریان.
5سنووری ڕۆژهەڵاتیش لە دەریای مردووەوە هەتا کۆتایی ڕووباری ئوردون بوو.
سنووری لای باکوور دەستپێدەکات لە کەنداوی دەریاکە لەلای کۆتایی ڕووباری ئوردون و 6سنوورەکە سەرکەوت بۆ بێت‌حۆگلە و لە باکووری بێت‌عەراڤا پەڕییەوە و سنوورەکە سەرکەوت بۆ بەردی بۆهەنی کوڕی ڕەئوبێن و 7سنوورەکە لە دۆڵی عاخۆرەوە سەرکەوت بۆ دەڤیر و بەرەو باکوور بووەوە بۆ گەلیلۆت کە بەرامبەر بە ڕێگای هەورازی ئەدومیمە کە لە باشووری دەربەندەکەیە و ئینجا سنوورەکە بەردەوام بوو بۆ ئاوەکانی کانی شەمەش و چوو بۆ کانی ڕۆگێل. 8ئینجا سنوورەکە بە دۆڵی بەن‌هینۆمدا بەلای باشووری بناری شاری یەبوسیدا سەرکەوت کە ئۆرشەلیمە، سنوورەکە بۆ سەر لووتکەی کێوەکە سەرکەوت کە بەرامبەر دۆڵی بەن‌هینۆمە بەلای ڕۆژئاوادا کە لە کەنار دۆڵی ڕفایمە لە باکوور. 9سنوورەکە لەسەر لووتکەی کێوەکەوە درێژ بووەوە بۆ سەرچاوەی ئاوەکانی نەفتۆوەح و چوو بۆ شارۆچکەکانی کێوی عەفرۆن. لەوێشەوە سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ بەعلە کە قیریەت یەعاریمە. 10ئینجا سنوورەکە لە بەعلەیەوە بەرەو ڕۆژئاوا درێژ بووەوە بۆ کێوی سێعیر#15‏:10 ئەم کێوە پەیوەندی بەو ناوچە شاخاوییە نییە کە عیسۆ لێی دەژیا.‏ و بەردەوام بوو بۆ لای بناری کێوی یەعاریم لە باکوور کە کەسالۆنە و دابەزییە بێت‌شەمەش و پەڕییەوە بۆ تیمنا. 11ئینجا سنوورەکە چوو بۆ لای بناری باکووری عەقرۆن و سنوورەکە درێژ بووەوە بۆ شیکارۆن و لە کێوی بەعلە پەڕییەوە و گەیشتە یەڤنئێل و کۆتایی سنوورەکەش لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو.
12سنووری ڕۆژئاواشیان دەریای سپی ناوەڕاست#15‏:12 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری: دەریای مەزن، لێرە و لە ئایەتی 47.‏ بوو بە کەنارەکانییەوە.
ئەمە سنووری نەوەی یەهودا بوو بە چواردەوریدا بەگوێرەی خێڵەکانیان.
13بەپێی فەرمانی یەزدان، یەشوع لە خاکی نەوەی یەهودا بەشێکی دا بە کالێبی کوڕی یەفونە، ئەویش قیریەت ئەربەع بوو کە حەبرۆنە و ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق بوو. 14کالێبیش هەر سێ خێڵی نەوەی عەناقی لە حەبرۆن دەرکرد، شێشەی و ئەحیمەن و تەلمەی کە کوڕەکانی عەناق بوون. 15لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر دانیشتووانی دەڤیر پێشڕەوی کرد، دەڤیر پێشتر ناوی قیریەت سێفەر بوو. 16ئینجا کالێب گوتی: «ئەوەی پەلاماری قیریەت سێفەر بدات و بیگرێت، عەکسای کچمی دەدەمێ ببێتە ژنی.» 17ئیتر عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب قیریەت سێفەری گرت، کالێبیش عەکسای کچی دایێ بۆ ئەوەی ببێتە ژنی.
18ئینجا لە کاتی هاتنی بۆ لای عۆسنیێل، عەکسا هانی دا بۆ ئەوەی داوای کێڵگەیەک لە باوکی بکات. کاتێک عەکسا لە گوێدرێژەکە دابەزی، کالێب لێی پرسی: «چیت بۆ بکەم؟»
19ئەویش پێی گوت: «بەرەکەتێکم بدەرێ، لەبەر ئەوەی لە نەقەب زەویت پێداوم، سەرچاوەکانی ئاوم بدەرێ.» کالێبیش کانیاوەکانی سەروو و خوارووی پێدا.
20ئەمە میراتی هۆزی یەهودایە بەگوێرەی خێڵەکانیان:
21شارۆچکەکانی هۆزی نەوەی یەهودا کە لە کۆتایی باشووردا بوون لە نەقەب لەلای سنووری ئەدۆم ئەمانە بوون:
قەڤچەئێل، عێدەر، یاگور، 22قینا، دیمۆنا، عەدعادە، 23قەدەش، حاچۆر، یەتنان، 24زیف، تەلەم، بەعالۆت، 25حاچۆر حەدەتا، قەریۆت حەسرۆن کە حاچۆرە، 26ئەمام، شەمەع، مۆلادا، 27حەچەر گەدا، حەشمۆن و بێت‌پەلەت، 28حەچەر شوعال، بیری شابەع، بزیۆتیە، 29بەعلە، عییم، عەچەم، 30ئەلتۆلەد، کەسیل، حۆرما، 31چیقلەگ، مەدمەنا، سەنسەنا، 32لەڤائۆت، شیلحیم، عەین و ڕیمۆن. هەموو شارۆچکەکان بیست و نۆ شارۆچکە بوون بە گوندەکانیشیانەوە.
33لە زوورگەکانی خۆرئاوا:
ئەشتائۆل، چۆرعا، ئەشنا، 34زانۆوەح، کانی گەنیم، تەپووەح، عێینام، 35یەرموت، عەدولام، سۆکۆ، عەزێقا، 36شەعەرایم، عەدیتەیم، گەدێرا یان گەدێرۆتەیم بوون، واتا چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
37چەنان، حەداشا، میگدەل گاد، 38دیلعان، میچپا، یۆقتئێل، 39لاخیش، بۆچقەت، عەگلۆن، 40کەبۆن، لەحماس، کیتلیش، 41گەدێرۆت، بێت‌داگۆن، نەعما و مەقێدا، واتا شازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
42لیڤنا، عەتەر، عاشان، 43یەفتاح، ئەشنا، نەچیڤ، 44قەعیلا، ئەکزیڤ و مارێشا، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
45عەقرۆن لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی، 46لە عەقرۆنەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەموو ئەوەی نزیک ئەشدۆد و گوندەکانیەتی، 47ئەشدۆد لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی و غەزە و دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی هەتا دۆڵی میسر و دەریای سپی ناوەڕاست و کەنارەکانی.
48لە ناوچە شاخاوییەکەش:
شامیر، یەتیر، سۆکۆ، 49دەنا، قیریەت سەنا کە دەڤیرە، 50عەناڤ، ئەشتەمۆ، عانیم، 51گۆشەن، حۆلۆن و گیلۆ، واتا یازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
52ئەرەڤ، دوما، ئەشعان، 53یانیم، بێت‌تەپووەح، ئەفێقا، 54حومتا، قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە و چیعۆر، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
55ماعۆن، کارمەل، زیف، یوتا، 56یەزرەعیل، یۆقدەعام، زانۆوەح، 57قەین، گیڤعا و تیمنا، واتا دە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
58حەلحول، بێت‌چوور، گەدۆر، 59مەعەرات، بێت‌عەنۆت و ئەلتەقۆن، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
60قیریەت بەعل ئەوەی قیریەت یەعاریمە و ڕەبە، واتا دوو شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
61لە چۆڵەوانیش:
بێت‌عەراڤا، میددین، سیکاکا، 62نیڤشان، شاری خوێ و کانی گەدی، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە.
63بەڵام نەوەی یەهودا نەیتوانی یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیم دەربکەن، جا هەتا ئەمڕۆش یەبوسییەکان لە ئۆرشەلیمدا لەگەڵ نەوەی یەهودا نیشتەجێن.

Currently Selected:

یەشوع 15: KSS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in