YouVersion Logo
Search Icon

په‌سنییه‌كان 31

31
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌. په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار من په‌نام برده‌ به‌ر تۆ، با تاهه‌تایه‌ شه‌رمه‌زار نه‌بم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت ده‌ربازم بكه‌.
2 گوێت بۆم شل بكه‌. خێرا فریام بكه‌وه‌. ببه‌ به‌و تاشه‌به‌رده‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌م، به‌و قه‌ڵا سه‌خته‌ بۆ ڕزگار كردنم.
3 چونكه‌ تاشه‌به‌رد و قه‌ڵای منی. له‌پێناوی ناوی خۆت ڕابه‌رایه‌تی و ڕێنماییم بكه‌.
4 له‌و ته‌ڵه‌یه‌ی بۆم نراوه‌ته‌وه‌ ئازادم بكه‌، چونكه‌ تۆ په‌ناگای منی.
5 ڕووحم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ڕه‌وا، تۆ منت كڕییه‌وه‌.
6 ڕقم له‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ست به‌ بتی ناڕه‌وا ده‌گرن. به‌ڵام من پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌.
7 به‌ میهره‌بانیی تۆ شاد و دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ نه‌هامه‌تیی منت دیووه‌ و له‌ ته‌نگانه‌دا گیانی منت ناسیوه‌،
8 نه‌تخستوومه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌ چونكه‌ له‌ ته‌نگانه‌دام. چاوه‌كانم كزبوون له‌ خه‌فه‌تان. ڕووح و له‌شم له‌ خه‌مان.
10 ژیانم به‌ خه‌م و خه‌فه‌ت فه‌وتاوه‌، ساڵانی ته‌مه‌نم به‌ ئاخ هه‌ڵكێشان. له‌به‌ر ده‌رد و به‌ڵا‌ هێزم لێ‌ بڕاوه‌ و ئێسقانه‌كانم پووكاونه‌ته‌وه‌.
11 له‌لای دوژمنه‌كانم بوومه‌ته‌ شووره‌یی و به‌ ته‌واوی بوومه‌ته‌ شه‌رمه‌زاری لای هاوسێكانم، بوومه‌ته‌ مایه‌ی ترس بۆ ئاشناكانم. ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مبینن، لێم هه‌ڵدێن.
12 له‌ بیر كراوم وه‌ک ئه‌وه‌ی مردبم. وه‌ک قاپێكی شكاوم به‌سه‌ر هاتووه‌.
13 چونكه‌ گوێم له‌ چپه‌چپی زۆركه‌س بووه‌. ترس له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه‌ پیلان له‌ دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ژیانم له‌ناو ببه‌ن.
14 به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار من پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌. ده‌ڵێم: “تۆ خوداوه‌ندی منیت”.
15 ڕۆژگارم له‌نێو ده‌ستی تۆدایه‌. له‌ ده‌ستی دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی قاوم ده‌ده‌ن ده‌ربازم بكه‌.
16 با ڕوخسارت به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌تدا بدره‌وشێته‌وه‌. به‌ میهره‌بانیی خۆت ڕزگارم بكه‌.
17 با شه‌رمه‌زار نه‌بم ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، با به‌دكاران شه‌رمه‌زار بن. له‌نێو دۆڵی بێبن خامۆش بن.
18 با زمانه‌ درۆزنه‌كانیان لاڵ بێت، كه‌ به‌ فیز و وشه‌ی ناشرینه‌وه‌، سووكایه‌تی به‌ له‌خواترسان ده‌كه‌ن.
19 چاكه‌ت چه‌ند مه‌زنه‌، كه‌ هه‌ڵتگرتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له‌ دڵ دایه‌، ئه‌وه‌ی به‌ به‌رچاوی ئاده‌میزادانه‌وه‌، به‌وانه‌ی ده‌به‌خشیت كه‌ په‌نات بۆ ده‌هێنن.
20 له‌نێو په‌رده‌ی ڕووی خۆت ده‌یانشاریته‌وه‌، له‌ پیلانه‌كانی خه‌ڵكی، له‌ ژێر سێبه‌ری خۆت ده‌یانپارێزیت، له‌ زمانی سكاڵاكاران.
21 پیرۆزه‌ په‌روه‌ردگار، چونكه‌ میهره‌بانیه‌ سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌كه‌ی خۆی نیشاندام، كاتێ له‌ شارێكی ئابڵوقه‌دار بووم.
22 له‌ كاتی سه‌ره‌رگه‌ردانیم وتم: “له‌ به‌ر چاوت نه‌ماوم” به‌ڵام تۆ گوێت له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م گرت، كه‌ هاوارم بۆت هێنا.
23 په‌روه‌ردگارتان خۆشبووێت ئه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستانی. په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌ ته‌واوی سزای لووتبه‌رزه‌كان ده‌دات.
24 ئازابن و دڵتان به‌ هێز بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارن.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

Videos for په‌سنییه‌كان 31