په‌سنییه‌كان 27
27
په‌سنیه‌كی داویده.
1 په‌روه‌ردگار ڕووناكی و ڕزگاری منه، له كێ بترسم؟ په‌روه‌ردگار قه‌ڵای ژیانی منه، له كێ بتۆقم؟
2 كاتێ به‌دكاران لێم نزیک ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتم بخۆن، كاتێ دوژمننان و ناحه‌زانم په‌لامارم بده‌ن، ساتمه ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ون.
3 ئه‌گه‌ر له‌شكرێكیش ده‌ورم بدات، دڵم ناترسێت. ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رپا بكه‌ن دژم، ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ئاسووده ده‌بم.
4 یه‌ک شتم له په‌روه‌ردگار ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێ داوا ده‌كه‌م: كه هه‌موو ڕۆژانی ژیانم له ماڵی په‌روه‌ردگار نیشته‌جێبم، تا ته‌ماشای جوانی په‌روه‌ردگار بكه‌م و له په‌رستگاكه‌ی ورد ببمه‌وه.
5 چونكه له ڕۆژی به‌ڵا، له ژێر سێبه‌ری خۆی ده‌مشارێته‌وه. به په‌رده‌ی نشینگه‌كه‌ی دامده‌پۆشێت. بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێک بڵندم ده‌كاته‌وه.
6 ئێستاش سه‌رفرازم به‌سه‌ر دوژمنانی ده‌وروبه‌رم، له‌نێو نشینگه‌كه‌یدا به ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆشییه‌وه قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، گۆرانی و په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم.
7 گوێت له ده‌نگم بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كاتێ بانگت ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵم میهره‌بان به و وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
8 دڵم پێت ده‌ڵێت: “خۆت فه‌رمووته: ڕووی من داوا بكه‌ن”. داوای ڕووی تۆ ده‌كه‌م ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
9 ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه. به‌نده‌ی خۆت به تووڕه‌ییت مه‌گه‌ڕێنه‌وه. یارمه‌تیده‌ری من بوویت ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رم، ڕه‌تم مه‌كه‌وه و جێم مه‌هێله.
10 باوک و دایكم وازم لێبهێنن، په‌روه‌ردگار ده‌مگرێته خۆی.
11 ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگای خۆتم فێر بكه، بۆ ڕێبازێكی ڕاست ڕێنماییم بكه، له‌به‌ر دوژمنه‌كانم.
12 به ویستی ناحه‌زه‌كانم مه‌مسپێره، چونكه گه‌واهیده‌رانی درۆ لێم ڕاست بوونه‌ته‌وه، هه‌ناسه‌ی زۆردارییان لێ ده‌رده‌چێ.
13 من هێشتا باوه‌ڕم هه‌یه كه له زه‌ویی زیندوواندا چاكه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌بینم.
14 چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به. با دڵت توند و به‌هێز بێت، چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به.
Currently Selected:
په‌سنییه‌كان 27: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧