په‌سنییه‌كان 17
17
نوێژێكی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕه‌وا ببیسته. گوێ له هاوارم بگره. گوێ شل بكه بۆ نوێژه‌كه‌م، كه له لێوی بێ فێڵ دێته ده‌ره‌وه.
2 دادوه‌ریی من له‌به‌رده‌می تۆوه دێت، چاوه‌كانت ڕاستوڕێكی ده‌بینێت.
3 دڵت پشكاندم و به شه‌و تاقیت كرده‌وه، لێم ورد بوویته‌وه. خراپه‌م تیادا نا‌بینیت. ده‌مم سنوور نابه‌زێنێت.
4 ده‌رهه‌ق كاری خه‌ڵک به وشه‌ی سه‌ر لێوی تۆ، خۆم له ڕێگای توندوتیژی پاراستووه.
5 هه‌نگاوم به ڕێڕه‌وی تۆوه جێگیر بوو، پێم نه‌خلیسكاوه.
6 خودایه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه چونكه تۆ به ده‌نگمه‌وه دێیت. گوێم بۆ شل بكه و گوێ له وته‌كه‌م بگره.
7 میهه‌ربانیه‌كانت ده‌ربخه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی به ده‌سته ڕاستت ئه‌وانه ڕزگار ده‌كه‌یت كه له دوژمنه‌كانیان په‌نات بۆ ده‌هێنن.
8 وه‌ک گلێنه‌ی چاو بمپارێزه. له ژێر سێبه‌ری باڵه‌كانت بمشاره‌وه،
9 له‌و به‌دكارانه‌ی هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر، له‌و دوژمنه بكوژانه‌ی ده‌وریان داوم.
10 دڵه به‌ردینه‌كانیان داخستووه. به ده‌میش به لووتبه‌رزی ده‌دوێن.
11 شوێن پێمان ده‌كه‌ون، وا ده‌وریان داوین، چاویان له‌وه‌یه به زه‌ویمان دا بده‌ن.
12 وه‌ک شێرێكن كه برسیی په‌لاماردانه، وه‌ک به‌چكه شێرێک خۆی له بۆسه نابێت.
13 ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. له‌ڕوویان ڕاوه‌سته، بیانكه‌وێنه. به شمشێره‌كه‌ت گیانم له به‌دكار ده‌رباز بكه،
14 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆت له‌م مرۆڤانه ڕزگارم بكه، له خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه كه به‌شیان له‌م ژیانه‌یه. ورگیانت پڕ كردووه له‌و شته‌ی هه‌ڵتگرتووه بۆیان، كوڕه‌كانیان تێر ده‌خۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ منداڵه‌كانیان جێی ده‌هێلن.
15 به‌ڵام من به بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له بینینی شێوه‌ت.
Currently Selected:
په‌سنییه‌كان 17: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧