یاقوو 3
3
1 برایانم، زۆرتان مه‌بنه فێركار، بزانن لێپرسینه‌وه‌ی قورسترمان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت! 2 چونكه هه‌موومان له زۆر شت ساتمه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه له قسه‌كردن ساتمه ناكات، ئه‌وه مرۆڤێكی ته‌واوه و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته ده‌ست. 3 لغاو ده‌كه‌ینه ده‌می ئه‌سپ تاكو گوێڕایه‌ڵمان بێت، هه‌موو له‌شی ئاراسته بكه‌ین. 4 سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌یه و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. 5 به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. 6 زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت. 7 چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه. 8 به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده. 9 به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون. 10 داڕشت و نه‌فره‌ت له هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه په‌سه‌ند نییه! 11 ئایا له یه‌ک كانیدا سازگار و سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟ 12 برایانم، ئایا دارهه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ ئاواش كانی ئاوی سوێر و سازگار نادات!
13 كێ له‌نێوتاندا دانا و زانایه؟ با به ڕه‌وشتی باشی كرداره‌كانی پیشان بدات كه له دڵنه‌رمی داناییه‌وه‌یه. 14 به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیره‌یی تاڵ و خۆپه‌رستیتان له دڵدا بوو، شانازی مه‌كه‌ن و نكۆڵی له ڕه‌وا مه‌كه‌ن. 15 ئه‌م داناییه له سه‌ره‌وه دانه‌به‌زیوه، به‌ڵكو زه‌مینی و مرۆڤانه و شه‌یتانییه. 16 چونكه ئیره‌یی و خۆپه‌رستی له‌كوێ بێت، شێوان و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ک له‌وێیه. 17 به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له سه‌ره‌وه‌یه، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده، ئینجا ئاشتیخوازه، نه‌رمه، گوێڕایه‌ڵه، پڕ له به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه، بێ گومانه و ڕووپاما نییه. 18 ئاشتیسازان تۆوی ئاشتی ده‌چێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوداناسی ده‌بێت.
Currently Selected:
یاقوو 3: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧