په‌سنییه‌كان 8
8
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه له‌سه‌ر گتیت. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره! تۆ شكۆمه‌ندیی خۆت خستۆته سه‌رووی ئاسمانان.
2 له زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه ستایشت داڕشتووه به‌هۆی ناحه‌زه‌كانته‌وه، بۆ ده‌مكوتكردنی دوژمنه تۆڵه‌سێنه‌ره‌كان.
3 كاتێ ته‌ماشای ئاسمانه‌كانت ده‌كه‌م، كه په‌نجه‌كانی تۆ دروستی كردوون، مانگ و ئه‌ستێره‌كان، كه دروستت كردوون،
4 مرۆڤ كێیه تاكو له بیرت بێت؟ یان ئاده‌میزاد تاكو بایه‌خی پێ بده‌یت؟
5 كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متری دابنێیت، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری.
6 ده‌سه‌ڵاتت داوه‌تێ به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكردی خۆتدا، هه‌موو شتێكت خستووه‌ته ژێر پێی:
7 هه‌موو مانگا و مه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵانی كێویش،
8 باڵنده‌ی ئاسمان و ماسیی ده‌ریا و هه‌رچی له ڕێگای ده‌ریا ده‌ڕوات.
9 ئه‌ی په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌مان، ناوت له‌سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره!
Цяпер абрана:
په‌سنییه‌كان 8: PNTZS
Пазнака
Падзяліцца
Капіяваць

Хочаце, каб вашыя адзнакі былі захаваны на ўсіх вашых прыладах? Зарэгіструйцеся або ўвайдзіце
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧