زەبوورەکان 51:11-19
![زەبوورەکان 11:51-19 - لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،
ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.
شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،
بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،
گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.
ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،
هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.
ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و
دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.
تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،
بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.
قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،
ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،
شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.
ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و
بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،
ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F662%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە، ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە، بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم، گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە، هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم، بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە، ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە، شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت، ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.
زەبوورەکان 51:11-19