زەبوورەکان 34:8-15
![زەبوورەکان 8:34-15 - تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی،
چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن،
بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.
کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن،
فێری لەخواترسیتان دەکەم.
چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و
ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟
زمانت لە خراپە بپارێزە و
لێوەکانت لە فێڵبازی.
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،
بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و
گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F20485%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
زەبوورەکان 34:8-15