زەبوورەکان 27:7-12
![زەبوورەکان 7:27-12 - ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە،
لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە.
سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!»
ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم.
ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،
خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە،
تۆ یارمەتیدەری من بوویت.
ئەی خودای ڕزگارکەرم،
ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە.
تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن،
یەزدان دەمگرێتە خۆی.
ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە،
بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە،
لەبەر دوژمنەکانم.
بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە،
چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە،
هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F811%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
ئەی یەزدان، گوێت لە دەنگم بێ کاتێک لێت دەپاڕێمەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و وەڵامم بدەوە. سەبارەت بە تۆ دڵم دەڵێت: «ڕووت لەو بکە!» ئەی یەزدان، ڕووم لە تۆ دەکەم. ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، خزمەتکاری خۆت لە کاتی تووڕەییت مەگەڕێنەوە، تۆ یارمەتیدەری من بوویت. ئەی خودای ڕزگارکەرم، ڕەتم مەکەرەوە و جێم مەهێڵە. تەنانەت دایک و باوکیشم وازم لێ بهێنن، یەزدان دەمگرێتە خۆی. ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییم بکە، لەبەر دوژمنەکانم. بە ویستی ناحەزەکانم مەمسپێرە، چونکە شایەتی درۆ لێم ڕاست بوونەتەوە، هەناسەی زۆردارییان لێ دێتە دەرەوە.
زەبوورەکان 27:7-12