زەبوورەکان 119:1-96
![زەبوورەکان 1:119-96 - خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە،
ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن،
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن.
هەروەها خراپە ناکەن و
بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن.
تۆ ڕێنماییەکانت داوە،
بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن.
خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە
لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت!
ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم،
کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت.
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،
کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.
فەرزەکانت بەجێدەهێنم،
هەرگیز وازم لێ مەهێنە.
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟
بە پاراستنی وشەکانت.
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،
مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.
وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،
تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!
فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.
بە لێوەکانی خۆم،
باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،
وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،
چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،
وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە،
تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم.
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم،
کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.
من نامۆم لە زەوی،
ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە.
گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی
بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک.
سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد،
کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون.
ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە،
چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە.
هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن،
بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە.
یاساکانت شادمانی منن،
ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە،
لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.
گیانم لە خەفەتان توایەوە،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.
ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە،
لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە.
ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە،
حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم.
دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم،
ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم!
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم،
چونکە دڵی منت ئازاد کرد.
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە،
هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم.
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم،
بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم.
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت،
چونکە دڵخۆشم دەکەن.
دڵم بخەرە سەر یاساکانت،
نەک سەر قازانج.
چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ،
لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە.
بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی،
ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن.
ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم،
چونکە حوکمەکانت چاکن.
ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم،
بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە.
ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت،
ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت،
جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات،
چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە.
وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە،
چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە.
بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم،
هەتاهەتایە و هەتاسەر.
بە ئازادی دەڕۆم،
چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.
لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم،
شەرمەزاریش نابم.
خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم،
چونکە حەزم لێیانە.
دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت،
سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت،
چونکە هیوات پێم داوە.
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە:
بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.
لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن،
بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە.
ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد،
دڵنەواییم هاتەوە.
لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا،
ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە.
فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم،
لە ماڵی ئاوارەییم.
ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و
گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم.
ئەم نەریتە بۆ من بوو:
ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد.
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی،
بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم.
بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم،
بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە.
لە ڕێگای خۆم ڕامام،
پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە.
خێرا بووم و دوا نەکەوتم
لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت.
گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە،
بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.
لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم
لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت.
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،
لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن.
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد،
بەگوێرەی بەڵێنی خۆت.
هەستی باش و زانینم فێر بکە،
چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە.
بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم،
بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.
تۆ چاکیت و چاکەکاری،
فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن،
بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.
دڵیان وەک پیو بێ هەستە،
بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من.
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم،
بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.
فێرکردنی دەمی تۆ
لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم،
تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم.
ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن،
چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە.
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە،
بە دڵسۆزی زەلیلت کردم.
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت،
بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت.
با بەزەییت پێمدا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم،
چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.
با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم،
بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت.
با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من،
ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن.
با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت،
بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم.
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە،
ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە.
چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت،
دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟»
هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە،
فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە.
خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟
کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟
لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە،
ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە!
هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن،
فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە!
خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن،
بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم.
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە،
یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم.
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە،
لە ئاسمان چەسپاوە.
دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە،
زەویت دامەزراند و دەمێنێت.
ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون،
چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن.
ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو،
بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم.
هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم،
چونکە بەوان منت ژیاندەوە.
من هی تۆم، ڕزگارم بکە،
چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.
بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن،
بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم.
بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی،
بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F476%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. فەرزەکانت بەجێدەهێنم، هەرگیز وازم لێ مەهێنە. گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد. ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. با بەزەییت پێمدا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە.
زەبوورەکان 119:1-96