لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 103:8-18

زەبوورەکان 8:103-18 - یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە.
تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە،
تووڕەیی هەتاهەتایە نییە.
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و
بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە.
وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن.
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە،
یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.

وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،
یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین،
لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە،
وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات،
بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت،
ئاسەواریشی دیار نابێت.
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و
هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،
ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە،
بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن،
ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.

یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت. بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.

زەبوورەکان 103:8-18

زەبوورەکان 103:8-18