پەندەکانی سلێمان 11:24-31
![پەندەکانی سلێمان 24:11-31 - هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت،
هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت.
چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت،
ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ.
ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات،
بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە.
ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت،
بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی.
ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت،
ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن.
ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت،
گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا.
بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە،
ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە.
ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت،
ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار!](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F61806%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت، هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت. چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت، ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ. ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات، بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە. ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی. ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت، ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن. ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت، گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا. بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە، ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە. ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت، ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار!
پەندەکانی سلێمان 11:24-31