شینەکانی یەرمیا 3:21-41
![شینەکانی یەرمیا 21:3-41 - بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و
لەبەر ئەوە هیوام هەیە:
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین،
چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.
ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛
دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.
بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە،
لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»
یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،
بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.
باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات
بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.
باشە پیاو نیر هەڵبگرێت
هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.
با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت،
چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.
با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ،
لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.
با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات،
با تێربێت لە ڕیسوایی.
چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە
لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات،
بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و
دڵتەنگی ناکات.
تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی
لەژێر پێ،
یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی
لەبەردەم خودای هەرەبەرز،
یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری،
ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟
کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ،
ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟
ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە
بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟
بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات
کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟
با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و
بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.
با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە
بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F10828%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە: بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات. تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ، یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز، یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین
شینەکانی یەرمیا 3:21-41