ژیرمەندی 7:8-12
![ژیرمەندی 8:7-12 - کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،
پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.
لە ناخەوە زوو پەست مەبە،
چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.
مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»
چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.
دانایی باشە وەک میرات و
بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.
دانایی پەناگایە
وەک چۆن پارەش پەناگایەکە،
بەڵام ئەمە سوودی زانینە:
دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F320x320%2Fhttps%3A%2F%2Fs3.amazonaws.com%2Fstatic-youversionapi-com%2Fimages%2Fbase%2F20817%2F1280x1280.jpg&w=640&q=75)
کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی، پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە. لە ناخەوە زوو پەست مەبە، چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە. مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟» چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت. دانایی باشە وەک میرات و بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن. دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.
ژیرمەندی 7:8-12