یەکەم کۆرنسۆس 16:13-16

ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن. هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن. ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن.
یەکەم کۆرنسۆس 16:13-16